پۆڵه‌تیك پرێس:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ به‌ڕیتانیا ئه‌نجامده‌دات، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ش قایلكردنی ئه‌مریكایه بۆ مانه‌وه له عێراق.
به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای حكومه‌تی عێراق كه قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌ی “العربی جدید”ی قه‌ته‌ری كردووه، به‌منزیكانه مسته‌فا كازمی ده‌چێته به‌ریتانیا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته دۆخی ئێستای عێراق تاوتوێده‌كات و هه‌وڵده‌دات به‌ریتانیا ڕۆڵی هه‌بێت له هاندانی ئه‌مریكا بۆ مانه‌وه له عێراق.
سه‌رچاوه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق باسی له‌وه‌شكردووه، به‌ده‌ر له بابه‌تی گه‌رمی ئێستا كه هێرشی میلیشیاكانه بۆسه‌ر ئه‌مریكا له عێراق، كازمی دۆخی ته‌ندروستی و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیا له‌شه‌ڕی داعش بۆ عێراق تاوتوێده‌كات.
پێشتر فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، ئاماده‌یی سه‌رۆك وه‌زیرانی نیشاندا بۆ سه‌ردانیكردنی له‌نده‌ن.
كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق یه‌كێكه له مه‌ترسییه گه‌وره‌كانی به‌رده‌م حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی، پێشتریش سه‌رۆك وه‌زیران له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری دیبلۆماتی وڵاتان كۆبوه‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ناچار به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری كشانه‌وه له عێراق بدات.