دوای رفاندنی داعش شوانکارەیەکی بە 25 هەزار دۆلار رزگاركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای بیست ڕۆژ لە رفاندنی لەلایەن چەكدارانی داعشەوە لە گەرمیان، شوانکارەیەک لە سنووری ناحیەی “سنانە” لە بەرامبەر بیست و پێنج هەزار دۆلاری ئەمەریكی ئازادكرا.

رەئیس كەمال، بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 23-4-2022، ئەو شوانكارە كوردەی كە سێ هەفتە لەمەوبەر، لە لایەن چەكدارانی داعشەوە ڕفێنرا، ئازادكرا .

رەئیس كەمال وتی: ماوەی سێ هەفتە لەمەوبەر لە رێكەوتی 30-3-2022، داعش شوانكارەیەكیان بەناوی فەرحان یاسین سابیر، لە نێوان گوندی پەڵكانەی سالم و جەوەل ئۆكاشە لە ناوچەی داوادە رفاد، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ئەو شوانكارەیە، ئازادكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا