فەرەنسا ژمارەیەك لە خێزانی داعشەكان لە رۆژئاوای كوردستان وەردەگرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی بەدەمەوەهاتنی داواكارییەكانیان بۆ وەرگرتنەوەی ژن و منداڵی چەكدارانی داعش لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە، شاندێكی فڕەنسا سەردانی رۆژئاوای كوردستانیان كردوە و 16 ژن و 35 منداڵی چەكدارانی داعشیان وەرگرتوەتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر رادەستكردنەوەی ئەو ژن و منداڵانە دوای واژۆكردنی رێككەوتنامەیەك بوە لەنێوان وەزارەتی دەرەوەی فڕەنسا و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر كە لە شاری قامیشلۆ واژۆكراوە.

مانگی رابردوش وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، 500 خێزانی عێراقی كە زۆرینەیان ژن و منداڵن لە كەمپی هۆلەوە لە باكوری سوریا بۆ كەمپی ئەلجەدعەی تایبەت بە ئاوارەكان لە پارێزگای نەینەوا گەڕێنراونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا