تەقینەوەیەكی بەهێز لە كابوڵ روویدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیا جیهانییەكان بڵاویانكردەوە، دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان بیسترا وە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، دەنگەكە پێدەچێت هی هێرشێكی مووشەكی بوبێت، بەبێ ئەوەی زیانەكانی ئەو هێرشە بزانرێت.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، تەقینەوەیەك لەنزیك فڕۆكەخانەی حامد كارەزای لە كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان رویدا و بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەكانیش، ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتوەتەوە.

تاوەكو ئێستاش زانیاری ورد لەبارەی ژمارەی كوژراو و بریندارەكان نەزانراوە.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، لەئەنجامی دوو تەقینەوە لە نزیك فڕۆكەخانەی كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان، 70 كەس كوژران و زیاتر لە 150 كەسی دیكەش برینداربون.

دوای تەقینەوەكان داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوانە راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا