ئەمریكا لە تۆڵەی تەقینەوەکەی كابوڵ هێرشی كردە سەر داعش

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی سوپای ئەمەریكا رایگەیاند، لە تۆڵەی هێرشە خۆكوژییەكەی داعشی خوراسانی بۆ سەر فڕۆكەخانەی كابوڵ، بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئامانجێكی رێكخراوەكەیان لە هەرێمی نەنگەرهار پێكاوە.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمەریكا ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، لە هێرشێكی ئاسمانیدا لە هەرێمی نەنگەرهار پلانداڕێژەری سەرەكی تەقینەوە خۆكوژییەكەی فڕۆكەخانەی كابوڵ كراوەتە ئامانج.

بە گوێرەی راگەیەندراوەكە، هێرشەكە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئەنجامدراوە و ئامانجەكەیان پێكاوە و لە هێرشەكەدا پلانداڕێژەری سەرەكی تەقینەوە خۆكوژییەكانی فڕۆكەخانەی كابوڵ كراوەتە ئامانج.

بەپێی سەرچاوە فەرمییەكانی ئەفغانستان لە تەقینەوە خۆكوژییەكەی فڕۆكەخانەی كابوڵ، 182 كەس گیانیان لە دەستدا كە 13 یان سەربازی ئەمەریكا بوون، دواتریش رێكخراوی داعشی خوراسانی بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوە خۆكوژییەكە راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا