بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیچ کەسێک بۆی نییە هێزی تایبەتی هەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەمەبەستی بەدواداچوون و لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە دوایین بەرەوپێشچوون و گۆڕانكارییەكان، سەردانی هێزەكانی حەفتای كرد و لەگەڵ فەرماندەكانی هێزی حەفتای هێزی پێشمەرگەی كوردستان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەیەكدا كە شاڵاو كۆسرەت رەسول و شۆڕش ئیسماعیل، وە‌زیری پێشمەرگە و جەلال شێخ ناجی، لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری—زانیاریی هەرێمی كوردستان ئامادەیبوون، گفتوگۆكرا لەبارەی گەشەسەندن، پڕچەككردنی هێزی پێشمەرگە و جموجووڵی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش.

‏‎لەكۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە بەرەوپێشبردنی توانا مرۆیی و سەربازییەكان كردەوە و رایگەیاند، لە هەوڵەكانمان بۆ بونیادنانی هێزێكی تۆكمە و مۆدێرن بەردەوامین. مەشقی چڕ و راهێنانی بەردەوامی هێزەكان و دابینكردنی پێداویستییەكان كۆڵەكەی گرنگی سوپایە و ئێمەش دەمانەوێت هێزی پێشمەرگە بە باشترین شێوە ئامادە و پڕچەك بكەین.

‏‎لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی لە گرنگی توانا هەواڵگرییەكان كرد و وتی، دەبێت لەسەر بنەمای زانیاری ورد، هاوكاری و هەماهەنگی هێزە ئەمنییەكان كردە سەربازییەكان ئەنجامبدرێت و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری هەرێمی كوردستانیش لەسەروو هەموو بەرژەوەندییەكانەوە بێت.

‏‎هەر لە كۆبوونەوەكەدا دوایین جموجووڵ و چالاكییەكانی داعش تاوتوێكران و بافڵ جەلال تاڵەبانی فەرماندە سەربازییەكانی راسپارد بە هەمووشێوەیەك دژی هەر جوڵە و پلانێك بوەستنەوە كە ئارامیی هەرێمی كوردستان بخاتە مەترسییەوە. بۆ ئەمەش كاری هاوبەش و هەماهەنگی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی بە گرنگ وەسفكرد.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختیشی كردەوە هێزی پێشمەرگە و هەموو هێزە ئەمنییەكانی كوردستان پارێزەری راستەقینەی سەر و ماڵی خەڵكن. بۆیە رێگە بەهیچ كەسێك نادەین هێزی تایبەتی هەبێت و بە هەمووشێوەیەك دژی دەوەستینەوە.

مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا