پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمشەو داعش هێرشی كردە سەر دوو گوند لە سنووری مەخمور و بە هۆیەوە سێ برا شەهید بوون.
ئەمشەو داعش هێرشی كردە سەر گوندەكانی خدرجیجە و لاوەر لە نزیك مەخمور، بە گوێرەی زانیاریە سەرەتاییەكان سێ هاوڵاتی ئەو گوندانە لە كاتی رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ داعش شەهید بوون و پێنج کەسی تر لە هاووڵاتی مەدەنی و پێشمەرگە برینداربوون.
هاوڵاتیانی گوندەكان رووبەڕووی هێرشەكە بوونەتەوە و هێزەكانی لیوای 14ی پێشمەرگە گەیشتونەتە ناوچەكە و ئەو سێ برایەی شەهید بوون، كوڕی موختاری گوندی خدرجەن.
پاش گەشتنی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ گوندەكانی ناوچەكە بە مەبەستی بەهاناوە چوونی دانیشتووانی ئەو گوندانە، رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و چەكدارانی داعشدا رویداوە.