سەدر: رووداوەكانی ئەم دواییە دەیسەلمێنێت پێویستە میلیشیاكان هەڵبوەشێنرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێكدا رایگەیاند، گەڕانەوەی تیرۆر و كردەوە تیرۆرستیەكان وەك هێرشەكانی داعش و تەقینەوەكان، هانی هەموولایەك دەدات كە لەژێر هیچ ناوێك و بەپاساوی بەرەنگاری، نابێت چەك بەدەستی كەسی دیكەوە بێت.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێكدارایگەیاند: گەڕانەوەی تیرۆر لە مەخمور، تەقینەوەكەی بەسرە، كوشتنەكان لێرە و لەوێ ئاماژەن بۆ قەیرانی سیاسی و پەنابردن بۆ توندوتیژی، هێرشەكان بۆ سەر نەخۆشخانەكان و شوێنەكانی دیكە لە دوای هەڵبژاردنەكان، دەبێتە هۆی ئەوەی لەپێناو ژمارەیەك كورسی، وڵات و خەڵكەكەی بكەوێتە مەترسییەوە.

راشیگەیاند: دۆخەكە داوامان لێ دەكات جەخت لەسەر سنورداركردنی چەك لە دەستی دەوڵەتدا بكەینەوە، ئەگەر هیچ چارەسەرێك بۆ ئەوە نەبێت، حكومەتی زۆرینەی نیشتمانیی بە هەمو هێز و لە ژێر پەردەی یاسادا ئەمە دەگرێتە ئەستۆ.

نزیكەی دوو مانگە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دراوە و زیاتر لە هەفتەیەكە ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەكە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان راگەیەندراوە، بەڵام تا ئێستا هێزەكانی بەشدار لە هەڵبژاردن و خاوەنی كورسی پەرلەمانیی رێكنەكەوتوون لەسەر چۆنیەتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا