سەدر بۆ ئەندامانی رەوتەکەی: پۆستی سەرۆک وەزیرانمان دەوێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز لە باسی موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر باس لەو سیناریۆیە دەکات کە لەماوەی رابردوودا عێراقی پێوە سەرقاڵ کرد، کاتێک کشانەوە و بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی راگەیاند و دوای دوو مانگ لە بڕیارەکەی پەشیمان بووە.

بەپێی راپۆرتەکەی فاینانشاڵ تایمز، موقتەدا سەدر یەکێکە لەو کەسایەتییە سیاسییانەی کە خۆی و حزبەکەی هەژموونێکی بەرفراوانیان لە عێراق و هەڵبژاردنی داهاتوو هەیە.

لەو راپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە، زیاء ئەسەدی، ئەندامی دیاری رەوتی سەدر وتویەتی: سەدر ئاگاداری کردووینەتەوە لەوەی پۆستی سەرۆک وەزیرانمان دەوێت.

بەپێی رۆژنامەکە، لەم ساڵانەی دواییدا کۆمەڵەی سەدرییەکان وەک یەکێک لە گەورەترین هێزە سیاسییەکانی عێراق دەرکەوتن، سەدر دەیەوێت لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق سودمەند بێت تا ئەم پلە و پایەیەی چەند ساڵی رابردووی بەهێزتر بکات، بەڵام ئەم ئامانجەی سەدر ترسی خستووەتە دڵی هێزە بیانییەکان لەبارەی هەژموونی ئێران لە عێراق.

لەماوەی رابردوودا موقتەدا سەدر رایگەیاند، خۆی و رەوتەکەی بایکۆتی هەڵبژاردنی عێراق دەکەن، کەچی لەدوای دوو مانگ لە بڕیارەکەی پەشیمان بووەوە و شرۆڤەکارانی سیاسیش ئەم مامەڵەیەی سەدر بە سیناریۆیەک لێکدەدەنەوە بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی پەرلەمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا