تەقاندنەوەی تاوەرەكانی كارەبا زیانی بە هاووڵاتیان گەیاندووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری پارێزگاری دیالە دەڵێت، تەقاندنەوەی تاوەرەكانی كارەبا لە سنوری پارێزگای دیالە لەلایەن داعشەوە، كێشەی بۆ دانیشتووانی ناوچەكە دروستكردووە، باسلەوەشدەكات تا ئەوكاتەی بەشێوەی كرداری هەماهەنگی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق نەبێت، ناوچەكە ئارامی بەخۆیەوە نابینێت.

كەریم عەلی، جێگری پارێزگاری دیالە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لەمكاتەی ئێستادا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە هاووڵاتیان پێویستییەكی زۆریان بە كارەبا هەیە، بۆیە تەقاندنەوەی تاوەرەكانی كارەبا گرفتی بۆ هاووڵاتیان دروستكردووە.

جێگری پارێزگاری دیالە وتی: لانی كەم لەماوەی هەفتەیەكدا دوو تاوەری كارەبا دەتەقێنرێتەوە، لە سنوری پارێزگای دیالە، كە بریتین لەو تاوەرانەی لە نێوان پارێزگای دیالە و پارێزگاكانی دیكەی عێراقدان یان تاوەری ئەو هێڵەن كە لە ئێرانەوە بۆ عێراق راكێشراوە.

وتیشی: بەهۆی دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لە سنوری دیالە و حەوزەی حەمرین و خانەقین نا ئارامی زۆر بۆ دانیشتووانی ئەو ناوچانە دروست بووە و تا ئەو كاتەی هەماهەنگی لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەدا بەشێوەی كرداری نەكرێت نەك تەنها نووسینی سەركاغەز، ئارامی بۆ ئەو ناوچانە ناگەڕێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا