بەهۆی نەبوونی پێشمەرگەوە داعش لەدەوروبەری كەركوك خۆی رێكدەخاتەوە

پوڵەتیك پرێس – نازە سەعید

دوا رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 كە بەهۆیەوە هێزەكانی پێشمەرگە لە كەركوك و دەوروبەری نەمان ئەوەش كاریگەری زۆری لەسەر خراپبوونی دۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە دروستكردو بەهۆیەوە داعش بەردەوام لە چەندین ناوچە هێرشی كردووەتە سەر هاوڵاتیان و سوپای عێراقی.

لەماوەی رابردوداو بەئامانجی هەماهەنگی نێوانیان نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگری عێراق كۆبونەوەو گفتوگۆیان لەبارەی كاراكردنەوەی لیژنەی‌ كاری هاوبەش و ناوەندەكانی هەماهەنگی هاوبەش كرد كە پێشتر لە نێوان هەردوولادا هەبوون.

هەروەها باس لە چۆنیەتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە ناوچە جێناكۆكەكان كرا بەتایبەت كە ئێستا مەترسیەكانی چەكدارانی داعش كە زیایكردووەو هەڕەشەی بەردەوامن لەسەر ئاسایشی ناوچەكانی ماددەی 140.

پێشتر لەو سنوورانە هێزەكانی پێشمەرگە بەربەستی گەورە بوون لەبەردەم پەلامارەكانی داعش

 


پێشتر لەو سنورانە هێزەكانی پێشمەرگە بەربەستی گەورە بوون لەبەردەم پەلامارەكانی داعش، بەڵام دواتر ئەو گروپە چەكدارە سوودی لەو بۆشاییە ئەمنییانە وەرگرت كە بەهۆی نەمانی پێشمەرگە دروست بوو بوون، بەوهۆیەشەوە تائێستاش هێرشەكانی بەردەوامیان هەیە.

لەو بارەیەوە عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی كەركوك بە پۆڵەتیك پرێس راگەیاند، نەمانی پێشمەرگە لەو ناوچانە كاریگەری خراپی دروستكردووە، ئێستا داعش خۆی رێكخستوەتەوەو بەجۆرێك عێراقی دابەشكردووە بۆ 11 ناوچە كە هەر ناوچەیەك بەرپرس و پێكهاتەی تایبەت بەخۆی هەیە.

ئاشكراشیكرد، ئێستا بەرپرسی سەربازی و ئیداری و ئەمنی داعش بونیان هەیە بە هەزاران چەكداری داعش لە خاكی عێراقدا هەن كە بەردەوامن لەكارەكانیان، “تەنها لەسنوری حەویجە كە لەنزیكەی 500 گوند پێكهاتووە داعش هاتوچوویان تێدا دەكات ئەمە جگە لە پارێزگاكانی دیكە”.

 

ئاماژەی بەوەشدا، سەرەڕای بوونی داعش لەو ناوچانە چەندین گروپ و تاقمی دیكە هەن كە ئەوانیش نیەتی پەلاماردان و هێرشكردنە سەر ناوچەكەیان هەیە.

پێشتر بەهۆی پەلاماری ئەو گروپە چەكدارانەوە یەكێتی لە ئاستی باڵادا هاتە دەنگ و داوای لەبەغدا كرد هەرچی زووە بەهەماهەنگی هەردولا كار بۆ كۆتایهاتنی مەترسییەكانی داعش لەو ناوچانە بكەن.

بەرپرسانی حەشدی شەعبی كە ئێستا هاوشانی سوپای عێراق لەكەركوك و دەوروبەری جێگیركراون، باس لە مەترسییەكانی داعش و بەردەوامی رووبەڕووبوونەوەكانیان لەگەڵ چەكدارەكانیان دەكەنەوە.

شەخەوان جاسم فەرماندە لە هێزەكانی حەشدی شەعب لە دەوربەری كەركوك بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، راستە داعش بوونی هەیە، بەڵام بەوشێوەیە نییە كە هەندیچك لە راگەیاندنەكان باسی دەكەن، ئەوان وەك هێزە عێراقییەكان هەمووكات رووبەڕووی ئەو هێزانە دەبنەوە.

وتیشی، بوونی داعش تاك تاكەیەو لەماوەی چەند مانگی رابردوودشدا لە حەویجەو دەوروبەری شاری كەركوك چەندین كەسیان لێ دەستگیركردوون، بەردەوامیش چاودێری جموجوڵەكانیان دەكەن.

پێشتر بەهۆی پەلاماری ئەو گروپە چەكدارانەوە بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی، لەسەر ئاستی حكومی و حزبی ناڕەزایی لایەنی كوردی لێكەوتەوە، یەكێتی لە ئاستی باڵادا هاتە دەنگ و داوای لەبەغدا كرد هەرچی زووە بەهەماهەنگی هەردولا كار بۆ كۆتایهاتنی مەترسییەكانی داعش لەو ناوچانە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا