قەدەغەی هاتووچۆ لەسەر حەسەكە هەڵگیرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی‌ ناوخۆیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان، گشتاندنێكی دەركردوە بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی‌ نیمچەیی لە شاری حەسەكەو هەندێك ناوچەی‌ دێرەزور، كە لە دوای روداوەكانی بەندیخانەی‌ سەناعە لە حەسەكە دەستی پێكردبوو.

بەپێی بڕیارەكەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، كەمپی هۆل لەناوچەی‌ جزیرە جیاكراوەتەوە و دۆخی قەدەغەی نیمچەیی لەسەر هەڵنەگیراوە.

لە 23 كانونی دوەم، دەستەی‌ ناوخۆیی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆی بۆ ماوەی‌ حەوت رۆژ لەسەر چون و هاتنە ناوەوە بۆ ناوچەی‌ حەسەكە سەپاند.

بە هەمان شێوە بەشێوەیەكی نیمچەیی قەدەغەی‌ هاتوچۆ لە هەندێك ئیدارەو شاری تر سەپێنرا بەمەبەستی رێگری لە دزەكردنی شانەكانی داعش بۆ ناو شارەكانی هەرێمی جزیرە.

شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی 20-21-1-2022 یاخیبون لە بەندیخانەی‌ سەناعەی‌ گەڕەكی گوێری حەسەكە رویداو هاوكات لەلایەن شانە نوستوەكانی داعشەوە سێ ئۆتۆمبێلی پڕ لە سوتەمەنی لە دیوی دەرەوەی‌ بەندیخانەكە تەقێنرانەوە، دواتر لە گەڕەكەكانی دەوروبەرەوە، هێرشكرایە سەر پاسەوانەكانی بەندیخانەكە.

كەمپی هۆل نزیكەی‌ 56 هەزار كەسی تێدا دەژی، ژمارەی‌ خێزانەكانی ناوی بە 15300 مەزەندە دەكرێن، 2423 لە خێزانەكان، ژن و منداڵی چەكدارانی داعش و هەڵگری 60 رەگەزنامەی‌ جیهانین.

بەهۆی مەترسی شانەكانی داعش و بیری توندڕەوی لەسەر ژن و منداڵانی كەمپەكە، بەرپرسانی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر بەردەوام هۆشداری دەدەن و داوا لە كۆمەڵگەی‌ نێودەوڵەتی و ئەو وڵاتانەی‌ دەكەن كە هاوڵاتییەكانیان لەوێن، رێوشوێنێك بۆ گێڕانەوەیان بگرنەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا