دوایین زانیاری لەسەر هێرشەكەی داعش بۆ سەر پارێزگای ئەنبار

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

درەنگانی شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە سنوری قەزای حەدیسەی سەر بە پارێزگای ئەنبار هێرشێكیان ئەنجامدا و بەپێی زانیارییەكانیش 10 كەس كوژران و برینداربوون.

بەپێی دوایین زانیاری كە میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، لە درەنگانی شەوی رابردوودا چەكدارانی داعش لە پێنج قۆڵەوە هێرشیانكردووە و بەهۆیەوە چوار كەس كوژران و شەشی دیكەش بریندار بوون.

ئەگەرچی لە ساڵی 2017 ەوە سوپای عێراق بە هاوكاری پێشمەرگە و هاوپەیمانان سەركەوتنی بەسەر چەكدارانی داعش راگەیاند، بەڵام ناوە ناوە هێرش دەكەنە سەر سوپای عێراق لە سنوری پارێزگای ئەنبار و دیالە و كەركوك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا