دژی رێككەوتنێكی هەرێم و بەغدا گردبوونەوە رێكخرا

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەیەك لە ژنان و چالاكوانانی مەدەنی دژی رێكەوتنی نێوان عێراق و هەرێم لەبارەی شەنگالەوە گردبوونەوە و ئاماژەیان بەوەكرد، رێككەوتنەكە ئیرادەی خەڵكی شەنگالی لەبەرچاو نەگرتووە.

 

ئەو چالاكوانانە لە راگەیەنراوێكیاندا داوا دەكەن، رێككەوتنەكە هەڵبوەشێتەوە، چونكە پێیانوایە ئیرادەی شەنگالییەكان لەبەرچاو نەگیراوە.
دەشڵێن، “پێویستە ئیرادەی خۆسەری شەنگال قبوڵ بكرێت”.

شەوی نۆی ئەم مانگە هەرێم و بەغدا رێككەوتنێكیان لەبارەی بەڕێوەبردنی شەنگالەوە ئەنجامدا، بەپێی رێككەوتنەكەش پێویستە قائیمقامێكی نوێ بۆ شارەكە دابنرێت و تەواوی ئەو هێزو گروپانەی كە ئێستا هەن لە شارەكە نەمێنن، لەبری ئەوان دۆسیەی ئەمنی دەدرێتە دەست پۆلیسی فیدڕاڵی.

هەروەها بڕیاردراك هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عێراق بەدووری پێنج كیلۆ مەتر لەشارەكەوە جێگیربكرێن.

بەمەبەستی پشتگیری خۆبەڕێوبەری شەنگال ژمارەیەک کەسایەتی سەردانی پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزیدیان ـ پادێ دەکەن

Julkaissut Politic Press Torstaina 22. lokakuuta 2020

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا