توركیا جارێكی دیكە شەنگال بۆردومان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا نەخۆشخانەی گوندی سکێن-ی شەنگلیان کرد بۆردومانكرد.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لەسنوری شەنگاڵ بەپۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، ئەمڕۆ 17ی ئابی 2021 فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا نەخۆشخانەی گوندی سكێنیان لەسنوری شەنگال بۆردومانكرد و دواترهاوڵاتییانەشیان بۆردوومانکرد، کە دەیانویست بچن بەهانای بریندارانی بۆردوومانی نەخۆشخانەکەوەو هاوڵاتیانیان كردە ئامانج.

وتیشی، فڕۆکەکانی توركیا سێ جار گوندی سكێنیان بۆردوومان کردووە و لە ئیستاشدا بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكەكانی توركیاوە ، هاوڵاتیان ناتوانن بچن بەهانای بریندارەکانی بۆردومانەكەوە.
بۆردومانی فرۆكەكانی توركیا لەكاتێكدایە دوێنی دووشەممە 16ی ئابی 2021 توركیا لەڕێگەی فرۆكەوە بۆردومانی بازاڕی كۆنی لەناو قەزای شەنگالكردووەو بەهۆیەشەوە ژمارەیەك هاوڵاتی شەهید و بریندربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا