پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆك كۆماری توركیا ئاشكرایدەكات، مانگی داهاتوو سەردانی سعوودیە دەكات، ئەو سەردانەی ئەردۆغان بۆ سعوودیە لە پێناو ئاساییكردنەوەی دۆخی خراپی ئابووری توركیایە، ئەمیش بەهۆی سیاسەتە هەڵەكانی سەرۆك كۆماری توركیایە بەرامبەر وڵاتانی ناوچەكە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، مانگی داهاتوو سەردانی سعوودیە دەكات، دوای ئەوەی پەیوەندییەكانی توركیا و سعوودیە بەهۆی كوژرانی جەمال خاشقچی لە 2 ی تشرینی یەكەمی 2018 تێكچوو.
جەمال خاشقچی یەكێك بوو لەو رۆژنامەنووسە نزیكانەی سەركردایەتی سعوودیە، دواتر كەوتە رەخنەگرتن لە دەسەڵاتی ئەم وڵاتە، بۆیە بە دڕندانەترین شێواز لە كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە ئیستەنبۆڵ لەسەر دەستی تیمێكی تایبەت كوژرا و تەرمەكەی پارچە پارچە كرا و محەمەد كوڕی سەلمانیش بەو رووداوە تۆمەتبار كرا.
ماوەی دوو ساڵە توركیا هەوڵدەدات پەیوەندییەكانی لەگەڵ سعوودیە و میسر ئاسایی بكاتەوە، لە مانگی ئایاری رابردوو، مەولوود چاوش ئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تووركیا بۆ یەكەمجار لە دوای كوژرانی خاشقچی سەردانی ریازی كرد.
ئەو سەردانەی ئەردۆغان بۆ سعوودیە لە پێناو ئاساییكردنەوەی دۆخی خراپی ئابووری توركیایە، ئەمیش بەهۆی سیاسەتە هەڵەكانی سەرۆك كۆماری توركیایە بەرامبەر وڵاتانی ناوچەكە.