تەقینەوەیەك لە قامشلۆ روویدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 9ی تشرینی دووەم، لە قامشلۆ لە رۆژئاوای كوردستان بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیاوە سێ‌ كەس گیانیان لەدەستدا.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە، لە گەڕەكی هلێلی لە شاری قامشلۆ ئۆتۆمبێلێك لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیاوە بە ئامانج گیرا و بەهۆیەوە سێ‌ كەس گیانیان لە دەستدا، تاوەكو ئێستا ناسنامەی قوربانییەكان دیار نییە.

میدیاكانی نزیك لە هێزەكانی سوریای دیموكرات باسیان لەوەكردووە ، كە لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئۆتۆمبێلەكە كراوەتە ئامانج و توركیا هێرشەكەی ئەنجامداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا