هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، لەبارەی نزیکبوونەوەی وادەی لێخۆشبوونی سزای سەرپێچییەکان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە18ی شوبات، هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،” هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکەیەنەوە، کە ڕۆژی 28ی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ لێخۆشبوونی سزای سەرپێچییەکان”.

ئاماژەی بەوەکرد، هەر شۆفێرێک یان هاوڵاتییەک دەیەوێت لە بڕیاری لێخۆشبوونەکە سوودمەند بێت پێش تەواوبوونی وادەکە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکەن.

بەپێی بڕیارەکە، هەر شۆفێرێک تا ڕۆژی 28ی شوبات پارەی سەرپێچییەکانی بدات، ئەوا %20 لێخۆشبوونی بۆ دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا