بە بڕیاری سەرۆك وەزیران بەرپرسێكی دەستەی دەستپاكی دوور دەخرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە گواستنەوەی بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكی بۆ دەرەوەی دەستەكە، ئەوەش بەهۆی كەمتەرخەمی ناوبراو لە لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بە دۆسیەی بردنی 2.5 ملیار دۆلارەكە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران بڕیاریداوە بە دورخستنەوەی بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكی و گواستنەوەی بۆ كاركردن لە دەرەوەی دەستەكە، بڕیارەكەش دوای راسپاردەكانی لیژنەی تایبەت بە بردنی 2.5 ملیار دۆلارەكە دەرچوە.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكی كەمتەرخەم بوە لە لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بە دۆسیەی پاراستنی پارەی گومرگ، بۆیە ئەو بەرپرسە رەوانەی لێكۆڵینەوە دەكرێت و رێكاری یاسایی دژی دەگیرێتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا