کازمی سەردانی سعودیە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق رایگەیاند، کۆتایی هەفتەی داهاتوو مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی شانشینی سعودیە دەکات.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارە لە سەردانەکەیدا بۆ ریازی پایتەختی سعودیە، کازمی چاوی بە محەمەد بن سەلمان و شا سەلمان بن عەبدولعەزیز بکەوێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەو سەردانەدا تاوتوێی ژمارەیەک دۆسیە دەرکرێت بەتایبەت ئەو دۆسیانەی پەیوەستن بە وەبەرهێنانی سعودیە و ئەو هەڕەشانەی لەناو خاکی عێراقدا رووبەڕووی دەبێتەوە.

رۆژی پێنجشەممە، پەیوەندی ڤیدیۆیی لەنێوان مستەفا کازمی و شا سەلمان بن عەبدولعەزیز بەڕێوەچوو، هەر لەو پەیوەندییەدا شا سەلمان بانگهێشتی کازمی کرد تا لە نزیکترین دەرفەتدا سەردانی سعودیە بکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا