هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆرانی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند: بە مەبەستی بە ئەلیكترۆنیكردن و بە سیستەمكردنی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە، بڕیار درا كە مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە لە بانكەكان و بەپێی هەژماری تایبەت بدرێت، ئێستا ژمارەی مووچەوەرگرانی پێشمەرگە بەپێی هەژماری تایبەتی بانك، گەیشتووەتە 33 هەزار و 800 پێشمەرگە.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لیژنەی باڵای بەدواداچوونی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، ڕێكەوتی 12ی تەممووزی 2020، لە كۆبوونەوەی سێیەمی خۆی تایبەت بە وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە، بڕیاری دا بە میكانیزمێكی نوێ میلاك و بوودجەی هەردوو یەكەی 70 و 80 بخاتەوە سەر وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەم سێ ساڵەشدا، بۆ ڕێكخستن و یەكخستنی هێزەكانی دەرەوەی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە، ژمارەی لیوا هاوبەشەكان لە 14 لیواوە كراونەتە 19 لیوا و میلاكی وەزارەتیش لە 43 هەزار و 347 پێشمەرگە بووەتە 60 هەزار و 16 پێشمەرگە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بە مەبەستی بە ئەلیكترۆنیكردن و بە سیستەمكردنی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە، بڕیار درا كە مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە لە بانكەكان و بەپێی هەژماری تایبەت بدرێت و ئێستا ژمارەی مووچەوەرگرانی پێشمەرگە بەپێی هەژماری تایبەتی بانك لە پێنج هەزار و 818 پێشمەرگەوە گەیشتووەتە 33 هەزار و 800 پێشمەرگە.

روونیشیكردەوە، فەرماندەییەكانی هێزەكانی پشتیوانیی یەك و دوویش كە پێشتر لە چوارچێوەی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەدا نەبوون، لەماوەی ڕابردوودا خرانەوە سەر میلاكی ئەو وەزارەتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا