پۆڵه‌تیك پرێس:
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان گه‌یشته شاری نه‌جه‌ف و بڕیاره له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق كۆببێته‌وه.
له‌دووه‌م رشۆژی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق، به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه پاپا فرانسیس گه‌یشته شاری نه‌جه‌ف و بڕیاره سه‌ردانی ناوچه‌ی “ئوری شوێنه‌واریی” ماڵی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم بكات.
له‌شاری نه‌جه‌ف پاپا فرانسیس سه‌ردانی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵیدا كۆده‌بێته‌وه.
بڕیاره سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه پاپا فرانسیس سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم كۆببێته‌وه.