گروپە چەكدارەكانی لایەنگری توركیا ئامادەكاری بۆ هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستان دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە 5_7_2022دەستەی‌ سوڵتان مورادی سەر بە توركیا، هێزی سەربازی لە ناوچەی‌ حەوار كلس-ی سنوری سوریا _ توركیا لە باكوری شاری ئەعزاز كۆكردوەتەوە، وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییەی‌ چاوەڕێ دەكرێت لە ناوچەكە ئەنجامبدرێت.

بە وتەی‌ سەرچاوەیەكی سەربازی، ئەو هێزە سەربازییە لە چەند ئۆتۆمۆبێلێكی سەربازی و دژە تانك پێكهاتون و لە شاری بابەوە بە ئاراستەی‌ ناوەندی دەستەكە لە ناوچەی‌ حەوار كلس رۆشتون، وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییەی‌ چاوەڕێ دەكرێت لە ناوچەكە ئەنجامبدرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وتوە، چەكدارەكانی ئەو دەستەیە لە سەربازگەی‌ دودیان لە نزیك حەوار كلس خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی مانۆڕ لە ناوچەكانی بە یەكگەیشتنی تەلڕەفعەت.

حەوار كلس دەكەوێتە باكوری رۆژهەڵاتی تەل رەفعەت، كە لەلایەن ئەردۆگانەوە هەڕەشەی‌ داگیركردنی دەكرێت.

شەوی رابوردوش چەند دەستەیەكی چەكداری سەر بە توركیا هێزیان بەرەو ناوچەی‌ باب بردوە لە رۆژئاوای منبج.

لە دوای هەڕەشەكانی توركیا بۆ هێرشكردنە سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان، لەسەر هێڵەكانی بە یەكگەیشتنی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكراتی (هەسەدە) و هێزەكانی‌ حكومەتی سوریا لەلایەك و توركیاو گروپە چەكدارەكانی‌ لەلایەكی تر، گرژییە سەربازییەكان تا دێت پەرەدەسێنن.

لە یەكی ئەم مانگە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەی كار دەكەن لەسەر ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باكوری سوریا (رۆژئاوای كوردستان)و ئاماژەی بەوەدا، “دەكرێت هەمو شتێك لەناكاو روبدات” و وتی، “پێویست بە پەلەپەل و هەڵپە ناكات.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا