ئاگادارییەک لە هاتووچۆوە بۆ شۆفێران: لەماوەی یەک مانگدا ئەم مامەڵەیە نەکەن سزای هەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، “پێویستە هاوڵاتیان گرێبەستی ئەلکترۆنی بکەن و لەماوەی یەک مانگدا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆماربکەن و کارەکانیان راییبکەن”.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، “بەپێی رێنماییەک کە لە وەزارەتی ناوخۆ دەرچووە لەژێر ژمارە 3 لە ساڵی 2021 بەپێی ئەو رێنماییە کە کاری کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل رێکدەخات، دەبێت هەر کۆمپانیایەک یان پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل کاتێک کە گڕیبەستی کڕین و فرۆشتن دەکات گرێبەستەکەی ئەلیکترۆنی بێت وە کۆدێکی پێوەرگرتبێت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە”.

وتیشی: ئێستا کە گەیشتووەتە کاتی خۆی و چەند جارێک ئاگادارکراونەتەوە، هەندێک لە کۆمپانیاکان تا ئێستاش پابەند نین و گرێبەستی ئەلیکترۆنییان نییە، بەڵام ئەوانەی پابەند بوون کارەکانیان بۆ ڕایی دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، دەیان هەزار ئۆتۆمبێل هەیە بە هیچ شێوەیەک مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت و کارەکانیان ڕایی ناکرێت، چونکە گرێبەستی ئەلیکترۆنییان نییە و بە گرێبەستە کۆنەکە کارەکانیان بۆ جێبەجێ ناکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم بڕیارە هەموو پێشانگا و کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل و ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتیی و هەمیشەییەکانیش دەگرێتەوە و دەبێت گرێبەستی ئەلیکترۆنیان پێبێت، ئینجا کارەکانیان بۆ ڕایی دەکرێت.

لەبارەی نرخی گرێبەستەکەشەوە فازڵ حاجی وتی: نرخی گرێبەستەکە هەمان ئەوەیە کە لە کۆمپانیاکان دەیکەن، بەڵام کە دێتە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ، بڕی 25 هەزار دینار بۆ تەسدیقکردنی وەردەگیرێت، دەشبێت لەماوەی مانگێکدا لەڕێی ئەو گرێبەستە ئەلیکترۆنییەوە کارەکانی ڕاییبکات، ئەگینا دوای مانگەکە کار بەو گرێبەستە ناکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا