لە سلێمانی لابردنی زیادەڕەوییەکانی سەر شەقام و شۆستەکان دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێپرسراوی بەشی زیادەڕەویی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، لەشاری سلێمانی هەڵمەتی لابردنی زیادەڕەوییەکانی سەر شەقام و شۆستەکان دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە16ی تشرینی دووەم، عوسمان عارف، لێپرسراوی بەشی زیادەڕەویی شارەوانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد،” هەڵمەتێک دەستپێدەکەین و لە سەرجەم شەقامەکانی سلێمانی زیادەڕەوییەکان لادەبەین، کە بریتین لە، شەقامی شەست مەتری مەلیک مەحمود، سی مەتری ئازادی، دوو سایدی هەواری شار، ناوبازاڕی سەرچنار و شەقامی کانی با “.

ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژانە هاوڵاتیان سکاڵا تۆمار دەکەن و زیادەڕەوییەکان ئاستەنگ بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران دروستدەکەن، هەروەها سیمایەکی ناشارستانی هەیە، بۆیە ئامانجی ئەم کارە ڕێکخستنەوەی شەقام و شۆستەکانە.

باسی لەوەشکرد، “لە ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی شارەوانی و داواکاریی گشتی سلێمانی نوسراومان پێشگەیشتووە و ناکرێت کەمتەرخەمی لەلابردنی ئەو زیادەڕەوییانە بکەین”.

ڕوونیکردەوە، هەرکاتێک یەکە کارگێڕییەکان بڕیاری دەستپێکردنی پڕۆسەکەیان دەکرد تیمەکانیان ئامادەن و دوکاندارەکان ئاگاداردەکرێنەوە بەلابردنی کاڵاکانیان، ئەگەر پابەند نەبن بۆماوەی هەفتەیەک دوکانەکانیان دادەخرێن و بەڵێننامەی پابەندبونیان لێوەردەگیرێت.

هاوکات بەپێی بڕیاری شارەوانی سلێمانی، سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی سەر شەقامەکان کە دەوەستن بۆ فرۆشتنی میوە یان بەنزین، ئەگەر پابەندنەبن مۆڵەتی شۆفێری و ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکانیان لێدەسەندرێت و بەبڕی 300 بۆ 350 هەزار دینار سزا دەدرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا