27 ملیار دینار شایستەی دارایی جوتیاران خرایەسەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، بڕی 27 ملیار دیناری شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 خرایەسەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، بڕی 27 ملیار دینار شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 خراوەتەسەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و دوای ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان دابەش دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، 7ی ئەم مانگە نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیی 97 ملیار و سێ سەد و شەست و دوو ملیۆن دینار هاتووەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان، كە بەشێكی دیكەی شایستە داراییەكانی جوتیارانە بۆ ساڵی 2022.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا