حەلبوسی: حكومەت لەئەنجامدانی چاكسازی و ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن سستە

پۆڵەتیك پرێس

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حكومەت سستی دەنوێنێت لە ئەنجامدانی چاكسازیی و ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق.

لە راگەیەندراوێكدا، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، تا دێت پڕۆسەی چاكسازی لە عێراق، سستیی تێ دەكەوێت و ئەمە وێرای كە خۆپیشاندەران داوای چاكسازی و هەڵبژاردنیی پێشوەختە دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەوڵیانداوە، نەخشەڕێگایەكی باش و كارا دابنێن بۆ ئەوەی عێراق لەو قەیرانەی ئێستا رزگار بكەن.

لەبەرامبەریشدا مستەفا كازمی لەوتارێكدا كە بەبۆنەی 10 موحەڕەمەوە پێشكەشی كرد وەڵامی سەرۆكی پەرلەمانی دایەوەو رایگەیاند، بەردەوام دەبن لەجێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی بەخەڵكیانداوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت پابەندبونی نەگۆڕی حكومەتە لەو رووەشەوە، ئەركەكانی خۆیان جێبەجێدەكەن و لەوادەی دیاریكراودا پرۆسەكە ئەنجامدەدرێت.

پێشتر كازمی رۆژی شەشی مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتووی وەك رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دیاریكرد، تائێستاش چەندجارێك جەختی لەوەكردوەتەوە كە ئەو هەڵبژاردنە لەو وادەیەی دیاریكراوە ئەنجامدەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا