پارتی بۆ دەنگدان بە پرۆژە یاسای دادگای فیدراڵی مەرجی هەیە

پۆڵەتیك پرێس:
مەیادە نەجار، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، وەك فراكسیۆنی پارتی مەرجیان بۆ دەنگدان بەیاسای فیدراڵی هەیە.

مەیادە نەجیار لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی دادگای فیدراڵییەو پەیوەندی بە هەموو عێراقەوە هەیە، دەبێت كورد دوو بۆ سێ‌ ئەندامی لەدادگاكە هەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە پەرلەمانی عێراق تاوتوێی پرۆژەیاسای دادگای فیدراڵی عێراق دەكات‌و تائێستاش چەند ماددەو بڕگەیەكی یاساكە پەسەندكراون.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی بە پێویستیشی دەزانێت، ژمارەی ئەندامانی دادگای فیدراڵی كەمبكرێتەوە، كە ئێستا ژمارەیان بە 13 كەس دیاریكراوە.

ماوەیەكە ناكۆكی نێوان كوتلە سیاسییەكان دەنگدانی لەسەر یاسای دادگای فیدراڵی عێراق دواخستووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا