ئاسایشی سلێمانی چەند کەسێک بە تۆمەتی سوتاندنی پوش و پاوان دەستگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی سوتاندنی پوش و پاوانی چەند ناوچەیەکی سلێمانی و دەوروبەری ڕادەگەیەنێت.

لە ڕاگەیەندراوێدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد و بەدەستخستنی زانیاری بۆ دۆزینەوەی بکەرانی سوتاندنی چەند شوێنێکی سلێمانی و دەوروبەری، لەسەر فەرمانی دادوەر چوار تۆمەتبار لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکران.

ئاسایشی سلێمانی ڕاشیگەیاند، ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی یەکەم لەناوچەی وێڵەیەر ڕوویداوە، دوو لە تۆمەتباران دانیان ناوە بەوەی کە بەمەبەستی بەرسەربردنی کات چونەتە شاخی وێڵەیەر و دوای گەڕانەوەیان بە ئەنقەست ئاگریان لەو ناوچەیە بەرداوە و بۆتە هۆی سوتانی چەندین دۆنم پوش و پاوان و زیانگەندن بە سروشتی ئەو ناوچەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی دووەم لەناوچەی عەزیزئاوا ڕویداوە، بەهۆی کەسێک کە باری دەرونی جێگیرنی یە بۆتە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و زیانگەیاندن بە زەوی کشتوکاڵی ناوچەکە، دواتر لەبەر تایبەتمەندی کەسەکە ڕادەستی نەخۆشخانەی دەرونی دەکرێت.

باسی لەوەش کرد، ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی سێهەم هاوڵاتییەک بەمەبەستی پاکردنەوەی باخەکەی لە گوندی(دێکۆن) سەربە ناحیەی بەکرەجۆ ئاگری کردۆتەوە و بۆتەهۆی سوتانی چەندین دۆنم زەوی و زیان گەیاندن بە جوتیارانی ناوچەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا