پەیامێك لە کۆشکی سپی ئەمریکاوە بۆ هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی داخراویان ئەنجامدا، کۆشکی سپی ئەمریکا لە بارەی کۆبوونەوەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 16ی تەمموزی 2022، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکیان لە شاری جەددە لە وڵاتی سعودیە ئەنجامدا.

دوای کۆبوونەوەکە کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکاو سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیان لە گرنگی پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا کردووەتەوە، هەروەها پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە زووترین کات بە ویست و ڕەزامەندی گەلی عێراق، حکومەتێک بێت ڕێز لە بەها دیموکراسیەکان و سەربەخۆیی عێراق بگرێت.

ئاماژە بەوەش دراوە، سەقامگیری و پێشکەوتن و گەشەسەندنی عێراق و هەرێمی کوردستان بەلای ئەمریکاوە گرنگی خۆی هەیە.

ڕۆژی هەینی جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەیشتە وڵاتی سعودیە، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئەنجومەنی هەماهەنگی بە بەشداری وڵانی عێراق و میسر و ئوردن، بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر پێشکەوتنە هەرێمی و نێو دەوڵەتیەکان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا