هەواڵێكی دڵخۆشكەر بۆ كارمەندانی كاتی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێكی یەكێتی هەواڵێكی دڵخۆشكەر بۆ كارمەندانی گرێبەستی كاتی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رادەگەیەنێت.

د. نەرمین مەغروف، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند: یەكێك لەو توێژانەی لە پارساڵەوە لە هەوڵدابووم بۆ چەسپاندنی مافەكانیان كارمەندانی گرێبەستی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانن، كە خۆشبەختانە بەشێكیان لە یاسای ئاسایشی خۆراك مافی بە میلاكبوونیان بۆ دەرچووە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو بەشەیتریان كە پێیان ئەوترێت گرێبەستی كاتی لە سەرەتای هاتنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی لە هەوڵدام بۆ جێگیركردنی مافەكانیان.

ئەوپەرلەمانتارەی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق دەشڵێت، سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەی دارایی توانیمان رەزامەندی سەرەتایی بەدەستبێنین بۆ جێگیركردنی مافی ئەوان و چەند توێژێكیتر لە بودجەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا