کەشناسی: باران بارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی کانونی یەکەم، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەستپێکردنی باران بارین لەشەودا بەشیوەی نمە باران بەتایبەت لەسنووری پارێزگای دهۆک، پاشان کاریگەرییەکەی دریژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم،  پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبنەوە.

سبەی سێشەممە12ی کانونی یەکەم، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ باران بارین لەسەرناوچەی جیاجیا، لەکاتەکانی بەرەبەیان لەهەندێک ناوچەی سنووری پارێزگای دهۆک بارانی مامناوەند دەبێت، پاشان باران بارین درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر لەهەمان رۆژدا بەتایبەت لەکاتەکانی شەودا، لەسنووری پاریزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت بەگشتی لەگەڵ ئەگەری نمە باران لەهەندێک ناوچە لەکاتی جیاجیادا، هەروەها لەسنووری پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ پروشکە باران لەسەر هەندێ ناوچە، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، لەناوچە شاخاوییەکان نەبێت یەک بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 19پلەى سیلیزى

سلێمانی :19 پلەى سیلیزى

دهۆک : 18پلەى سیلیزى

کەرکوک : 23پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 20پلەى سیلیزى

زاخۆ : 18پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 10پلەى سیلیزى

سۆران : 15پلەى سیلیزى

گەرمیان : 24پلەى سیلیزى

 

 

 

 

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا