ئەمریکا نەوتی رۆژئاوای کوردستان بۆ عێراق دەگوازێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئاژانسی هەواڵی سانای سوریا بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئەمریکا سەدان تانکەری پڕ لە نەوتییان لە کێڵگە نەوتییەکانی رۆژئاوای کوردستانەوە بۆ زەوییەکانی عێراق گواستووەتەوە.

بەپێی بڵاوکراوەی ئاژانسەکە، هێزەکانی ئەمریکا بەیانی رۆژی سیشەممە کاروانێکی پێکهاتوو لە 300 تانکەری پڕ لە نەوتی رۆژئاوای کوردستانیان بۆ خاکی عێراق گواستووەتەوە.

ئەوەش هاتووە، ئەو تانکەرانە لەڕێی دەروازەی سنوری مەحمودیە کە دەروازەیەکی نایاساییە و بە دووری کیلۆمەترێک دەکەوێتە باشوری دەروازەی وەلید گواستووەتەوە.

باس لەوەش کراوە، بەدرێژایی ئەم مانگانەی کۆتایی هێزەکانی ئەمریکا ئەو تانکەرە نەوتانەیان لە حەسەکەوە بەرەو خاکی عێراق گواستووەتەوە و خەڵکی ئەو ناوچانەیان لە نەوت بێبەش کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا