دژەتیرۆری عیراق کوژرانی ١٧ تیرۆرستى داعشی ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای دژەتیرۆری عێراقی ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنیکیان لە دژی چەتەکانی داعش ئەنجامداوە و ١٧ چەتە کە سەرکردەیەکی ڕێکخراوەکەیان لە نێودابوە کوژراون.

دەزگای ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆری عێراقی ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنیکدا بە سەرپەرشتی عەبدولوەهاب ساعیدی ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی چەتەکانی داعش  لە وادی حوران، لە بیابانی ئەنبار ئەنجامدا.

دەزگاکە ئاماژەی بەوەکردووە، لەو شوێنەی هێزەکانیان بەرەبەیانی ئەمرۆ ئۆپەراسیۆنەکەیان ئەنجامداوە  لەگەڵ چەتەکانی داعش ڕوبەڕوبونەوە ڕوویداوە.

هەروەها ئەوەشى خستوەتەڕوو،، دوای ئۆپەراسیۆنەکە ژمارەی کوژراوانی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش ژمارەیان ١٧ چەتە بوە و کە سەرکردەیەکی دیاری چەتەکانیان لە نیودا بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا