بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە باڵیۆزی سوریا لە عێراق کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە13ی ئەیلول، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەتام جەدعان ئەلدندح، باڵیۆزی سوریا لە عیراق.

لەدیدارەکەدا، گەشەپێدانی پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان یەکێتی، هەرێمی کوردستان و سوریا جەختیلێکرایەوە، دۆخی گشتیی عیراق و ناوچەکە و بەردەوامیی هەوڵەکان بەئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیری گفتوگۆی لەبارەوەکرا.

لەبارەی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و هەنگاوەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، فراوانکردنی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەکان فاکتەرێکی گرنگی سەرکەوتنی هەوڵەکانە بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی و رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆریستان.

سەرۆک بافڵ سەبارەت بە دۆخی سوریا و دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان ئاماژەی بەوەکرد، چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن تەنیا رێگەی چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوونە بەسەر ئاڵنگارییەکاندا، لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجەشدا ئێمە هاوکار و پشتیوان دەبین.

ئاشکرایکرد، لە بەرامبەردا باڵیۆزی سوریا لە عیراق ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی سەرۆک مام جەلال کرد لە دانانی بناغەی پەیوەندیی مێژوویی نێوان سوریا و هەرێم و رایگەیاند، هەوڵەکانی سەرۆک مام جەلال لەیادناکەین و بەڕێزەوە یادی دەکەینەوە. بێگومان دەبێت بە هەمان رێڕەوی سەرۆک مام جەلالدا هەنگاوبنێین و پەیوەندییەکانمان بەرفراوانتر و هەماهەنگییەکانمان زیاتر بکرێن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا