لە عێراق تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا دەستیپێکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای عێراق ئاشکرایکرد، لە تەقینەوەیەکی تێکدەرانەدا تاوەری گواستنەوەی کارەبای(ڕۆژهەڵاتی بەغداد-دیالە) لە ناوچەی خان بەنی سەعد کراوەتە ئامانج.

وەزارەتی کارەبای عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” تیمەکانیان هەوڵ دەدەن ئەو کارە تێکدەرانە کە ڕووبەڕووی تاوەر و هێڵەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبای دەبنەوە بگۆڕن بۆ هەوڵی بێئەنجام”.

ڕایگەیاند، ئێوارەی هەینی لەکاتژمێر 8:30 خولەک، هێڵی گواستنەوەی وزەی(ڕۆژهەڵاتی بەغداد-دیالە)، بە تەقاندنەوە لەڕێگەی بۆمبەوە لەژێر تاوەرەکەدا ڕووبەڕووی کاری تێکدەرانە بووەتەوە، کە بووەتەهۆی کەوتنی لە ناوچەی خانی بەنی سەعد.

ڕوونیکردەوە، تیمە ئەندازیاری و هونەرییەکان لەلایەن وەزیری کارەباوە ڕاسپێردراون، بەمەبەستی چڕکردنەوەی هەوڵەکانیان بۆ سەرلەنوێ بونیادنانەوەی تاوەرەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا