لە هەفتەی داهاتووەوە نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دابەش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە نەوت بەسەر ماڵاندا دابەشدەکرێت و 320 هەزار خێزان لێی سودمەند دەبن.

ئەمڕۆ سێشەممە کەمال محەمەد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، 70 ملیار دینار تەرخانکراوە بۆ دابینکردنی نەوتی ماڵان و 320 هەزار خێزان لە دابەشکردنی نەوت سودمەند دەبن.

وتیشی، هێشتا نرخی بەرمیلە نەوتەکە دیاری نەکراوە و هەر لە هەفتەی داهاتوودا نرخەکەی دیاریدەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاشکرای کرد، “کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت بڕیاریداوە دەستبەجێ دەست بە جێبەجێکردنی کاری پێویست بکرێت بۆ دابینکردن و دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بەسەر هاووڵاتیاندا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا