پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هه‌وڵه‌كانیان بۆ كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌ستپێكردووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌فه‌رمی ئاشكرایكرد، له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ستیانكردووه به په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی ڤاكسینی كۆرۆنا كردووه، بۆ ده‌ستخستنی ڤاكسینه‌كه بۆ عێراق.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌شڵێت، ئامانجییانه به‌زوترین كات ده‌ست به كوتانی خه‌ڵكی عێراق دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكه‌ن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ته‌ندروستی عێراق، هه‌وڵدان بۆ كڕینی ڤاكسینی كۆمپانیاكانی فایزه‌ر و ئه‌سترازینیكا ده‌ستیپێكردووه.
پێشتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت بۆ قۆناغی یه‌كه‌م ڤاكسینه‌كه بۆ 20%ی خه‌ڵكی عێراق به‌كاربهێنن.