وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران میكانیزمی گێڕانەوەی‌ عێراقییەكان لەكەمپی هوڵ ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراقی ئەو میكانیزمانە ئاشكرا دەكات، كە هاووڵاتییەكانی پێ دەگێڕێتەوە لە كەمپی هوڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات.

عەلی‌ عەباس، وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند: كێشەی‌ هوڵ زۆر گرنگە بۆ وەزارەتەكەمان و حكومەتی عێراقی بەوپێیەی‌ نزیكەی‌ 31 هەزار كەسی تێدایە هەڵگری رەگەزنامەی‌ عێراقین.

وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاماژەی‌ بەوەدا لیژنەیەكی هاوبەشی ئاسایشی نیشتمانی و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق دروستكراوە بۆ دانانی میكانیزمێك بە مەبەستی گێڕانەوەی‌ عێراقییەكان.

بە وتەی عەلی‌ عەباس تا ئێستا چوار گەشتی گێڕانەوەی‌ ئەو خێزانە عێراقییانە ئەنجامدراوەو بەكۆی گشتی 450 خێزان بۆ كەمپی جەدعە لە پارێزگای نەینەوا گوازراونەتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی كۆچبەرانی عێراقی ئەوەشی خستەڕو، ئەگەری ئەوە هەیە 500 خێزانی تر بگەڕێنرێنەوە وڵات، بەڵام هێشتا لەوبارەیەوە رێكارەكان بە كۆتا نەگەیشتون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا