هۆشداری لەئەنجامدانی كودەتا لەلایەن عیزەت دووری دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس:
باقر جەبر زوبەیدی وەزیری پێشووی ناوخۆی عێراق هۆشداریدا لە ەنجامدانی كودەتایەكی سەربازیی پیلان بۆ داڕێژراو لە عێراق، كە ئەفسەرانی پێشووی سوپای عێراق كۆدەتاكە ئەنجامدەدەن، ئەوەش بەپاڵپشتی عیزەت دوری جێگری پێشووی سەدام حسێن.

باقر جەبر زوبەیدی لەمیانی لێدوانێكی دەڵێت: ئەو كۆبوونەوانەی لە لایەن حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە لە ئەمەریكا و وڵاتانی دیكەی ڕۆژئاوا ئەنجام دران، دەرخەری ئەوەن، كە سەرقاڵی دانانی پیلانن بۆ ئەنجامدانی كودەتا لەعێراق.

هەروەها دەڵێت: چەند لایەنێكی ناوخۆیی‌و دەرەكی عێراق پشتوانی كۆبوونەوەكانی ئەندامانی حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە دەكەن‌و جەختیشی كردووەتەوە، كە پشتگرییەكانیش جوڵەكانی بەهێزتر كردوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە باڵی سەربازی حیزبی بەعس، كە گروپی چەكداری نەقشبەندییەكانن، لەناوچەكانی دیالەو چیای حەمرین، مەشق‌و راهێنانی چڕیان ئەنجامداوە، بۆ ئەوەی كودەتا سەربازییەكەیان سەر بگرێت.

عیزەت دووری ماوەی چەند ساڵێكە سەركردایەتی ڕێكخراوێكی چەكداری دەكات بەناوی بزوتنەوەی نەقشبەندی، كە لەدوای داگیركردنی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە لەساڵی 2003ەوە خۆی حەشارداوەو ئەمریكاش بڕی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ هەركەسێك تەرخانكردووە، كە هەر زانیارییەك بدات لەسەری، ببێتە هۆی دەستگیركردن، یان كوشتنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا