عێراقییەکان زۆرترین کڕیاری موڵکن لە تورکیا

پۆڵەتیک پرێس

دەسەڵاتی ئاماری تورکیا رایگەیاند، عێراقییەکان لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەدان کە لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا لە تورکیا کڕین و فرۆشتنیان بە موڵکەوە کردووە.

دەسەڵاتی ئاماری تورکیا بڵاویکردەوە، عێراق لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەدایە کە لەماوەی نێوان ئەیلولی ٢٠١٥ و ئابی ٢٠٢٠، زۆرترین مامەڵەیان بە موڵکەوە کردووە لە تورکیا بەجۆرێک، ٣٠ هەزار و ٢٠٩ کڕین و فرۆشتنیان بە موڵکەوە کردووە.

دەشڵێت: ئێرانییەکان بە پلەی دووەم دێن بەجۆرێک لەو ماوەیەدا ١٥ هەزار و ٨٣ کڕین و فرۆشتنیان بە موڵکەوە کردووە.

هاوکات، هەریەکە لە سعودیە  و روسیا و کوەیت لە پلەکانی سێیەم و چوارەم و پێنجەمدا دێن لە ریزبەندی کڕین و فرۆشتن بە موڵکەوە لە تورکیا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند ساڵێکە بەهای لیرەی تورکی دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، رەنگە زیادبوونی رێژەی کڕین و فرۆشتنی موڵک لەلایەن وڵاتانی دەرەوە لە تورکیا بەشێکی پەیوەندی هەبێت بەو بابەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا