حكومەتی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو تەنها توانای دابین كردنی مووچەی هەیە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: پێدەچێت حكومەت بەشی زۆری بودجەی 2021 بۆ مووچەی فەرمانبەران تەرخان بكات و كەمترین رێژەی بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكان بێت.

جەمال كۆچەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: ئەگەرچی هێشتا حكومەت پرۆژە یاسای بودجەی 2021 ی رەوانەی پەرلەمان نەكردووە بەپێی قسەكانی وەزیری پلان دانانی عێراق بێت زۆرینەی بودجەی ساڵی داهاتوو بۆ مووچەی فەرمانبەران تەرخان دەكرێت و رێژەیەكی كەمتر بۆ بواری وەبەرهێنان و پرۆژەی خزمەتگوزاری دەبێت.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتیشی: دوای رەوانەكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 لەلایەن حكومەتەوە بۆ پەرلەمان، نزیكەی مانگێكمان پێویستە بۆ پەسەندكردنی بەڵام ئەگەر بەپێی قسەكانی وەزیری پلان دانان بێت ئەوكاتە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 گفتوگۆی زۆر لەسەرناكرێت و بەكاتێكی كەمتر پەسەند دەكرێت.

جەمال كۆچەر باسی لەوەشكرد، بەپێی وەرەقەی سپی سەرۆك وەزیران بێت، لەبودجەی 2021 دەرماڵەی فەرمانبەران كەم دەكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا