ئەمریكا هاوكاری دارایی و تەكنیكی پێشكەش بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند، واشنتۆن پشتگیریەكی بەهێزە بۆ دیموكراسی و سەروەری یاسا و بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك لەوادەی خۆیدا، لە پێناو ئەو ئامانجەشدا، هاوكاری دارایی و تەكنیكی پێشكەش بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەكات.

ماتیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەیان لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق جەختیان لەسەر پاڵپشتییەكی بەهێزی ئەمریكا كردەوە لە پێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و روون لە وادەی خۆیدا، كە بڕیارە لە10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، پاڵپشتی واشنتۆن لەچوارچێوەی پێشكەشكردنی هاوكاری دارایی پێویست و یارمەتیدانی تیمی تەكنیكی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان وكۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەبێت.

بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و سەرەڕای كشانەوەی چەند حزب و لایەنێكیش، بەڵام هێشتاهیچ بڕیارێك بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا