پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا پێشوازیكرد لە ماسیو تولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق.
لە دیدارێكدا هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، گۆڕانكارییەكان و هەوڵی لایەنەكان لەوڕووەوە گفتوگۆی لەبارەوە كرا و جەختكرایەوە لە پەنابردن بۆ گفتوگۆ و چارەسەركردنی دەستوورییانەی كێشەكان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی كۆی پێشهات و پرسەكان تێڕوانین و ستراتیژی كوردستانیی و نیشتمانیی یەكێتی خستەڕوو، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد هەموو هەوڵێكیان داوە بۆ یەكخستنی بۆچوونە جیاوازەكان لەپێناو سەقامگیری و سازانی نیشتمانیی و گەیشتن بە تەوافق لەپێناو ئاشتەوایی سیاسی و دەمانەوێت ئەو وەحدە نیشتمانییەی هەیە بیپارێزین و هەموومان لەپێناو ئامانجە باڵاكاندا لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆببینەوە.
هەر لە دیدارەكەدا چەندین پرسی تری جێی بایەخی هەردوولا بۆچوونیان لەبارەوە خرایەڕوو.