سەرۆكوەزیرانی عێراق و شاندێكی ئیدارەی ئەمریكا كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ شاندێكی ئیدارەی ئەمریكا، گفتوگۆی لەبارەی هاوكاری و هەماهەنگی ئەو وڵاتە لەسەرجەم بوارەكاندا بۆ عێراق كرد.

نوسینگەی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە رایگەیاند: مستەفا كازمی لە بەغدا پێشوازی لە شاندێكی ئیدارەی ئەمریكا كردووە كە پێكهاتوون لە برێت ماكگۆرگ، رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا و دیریك شولیت، راوێژكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و جۆی هود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دانا سترۆڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا هەماهەنگیی و هاوكارییە هاوبەشەكانی نێوان بەغدا و واشنتۆن لەسەرجەم بوارەكاندا تاوتوێكراوە، لەبارەی ئەنجامی گفتوگۆكانی ستراتیجیی نێوان عێراق و ئەمریكا گفتوگۆكراوە بەتایبەتیش ئەوەی كە پەیوەستە بە كشاندنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، لەگەڵ گەشەپێدان بە هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەكانی ئابوریی، رۆشنبیری و بازرگانیی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا