پۆڵه‌تیك پرێس
ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ دڵنیاییدان به حكومه‌تی عێراق كه ئێران له‌پشت بۆ هێرشه موشه‌كیه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز نییه، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ردانی عێراقی كرد.
به‌گوێره‌ی میدیای عێراقیی، ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس له‌چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا به‌سه‌ردانێكی به‌په‌له گه‌یشتووه‌ته عێراق بۆ دڵنیاییدان به حكومه‌تی عێراق، كه ئێران په‌یوه‌ندی به هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق نییه.
میدیای عێراقی ده‌شڵێت، سه‌ردانه‌كه‌ی قائانی بۆ عێراق دوو كاتژمێری خایاندووه، كه له‌و سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی كۆبووه‌ته‌وه.
كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو قائانی سه‌ردانێكی بۆ عێراق ئه‌نجامدا، كه ئه‌و كاته‌ش له‌پاش هێرشی موشه‌كی بۆسه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز، فه‌رمانده‌كه‌ی فه‌یله‌قی قودس بۆ دڵنیاییدان به عێراق سه‌ردانی به‌غدای كرد.