پۆڵەتیك پرێس:
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق، گرێبەستێك لەنێوان هەردوو حكومەتی بەغداو پەكین واژووكراوە، كە تایبەتە بەفرۆشتنی نەوت.
مەزهەر محەمەد راشیگەیاند، كە ناوەڕۆكی گرێبەستەكە بەشێوەیەكە، بەغدا 48 ملیۆن بەرمیل نەوت بەچین دەفرۆشێت، كە پێشوەختە پارەكەی وەردەگرێت.
رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمیش بڵاویكردەوە، كە گرێبەستەكە لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراقو كۆمپانیاكانی چین واژووكراوە، كە بڕیارە ئەو كۆمپانیایانە بەشێوەیەكی خێرا پارەی ئەو نەوتە بدەنە عێراق، كە لەرێككەوتنەكە باس كراوە.
عێراق بەهۆی كێشەی داراییو كورتهێنانی بودجەوە دەیەوێت پێشوەختە نەوت بەچەند كۆمپانیایەكی جیهانی بفرۆشێت.