عامری رەتیدەكاتەوە پەیوەندییەكانی نێوان كوردو شیعە تێكبچێت

پۆڵەتیك پرێس:
هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی بەدەر رەتیكردەوە، بەهۆی یاسای قەرزو كورتهێنانی دارایی پەیوەندییەكانی نێوان كوردو شیعە تێكبچێت.

هادی عامری لەمیانی لێدوانێكی، پەیوەندییەكانی نێوان كوردو شیعەی لەعێراق بە “مێژوویی” ناوبردووەو دەڵێت: قسەكردن لەسەر جیاوازی سیاسی و كێشە لەدوای دەركردنی یاسای قەرزكردن لەئەنجوومەنی نوێنەران و ئەو دەنگۆیانەی باس لەكاریگەریان لەسەر پەیوەندی كورد و شیعە دەكەن ناراشیتە.

سەرۆكی هاوپەیمانی بەدر دەشڵێت: گفتوگۆ سیاسییەكان بەردەوامن بۆ چارەسەركردنی جیاوازییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئەوەش لەپێناوی چارەسەری كێشەكان، بەتایبەتی لەسەر هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان ‌و ناردنی بەشە بودجەی هەولێر لەلایەن بەغداوە.

پەرلەمانی عێراق لەم دواییانەدا پڕۆژە یاسای قەرزو كورتهێنانی دارایی پەسەندكرد، كە یاساكە ناڕەزایی لایەنە كوردییەكانی لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا