نێچیرڤان بارزانی: بڕیارەكەی دادگای باڵا زاڵمانەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەراوێزی كۆبونەوەكانی لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشتن لە ئەڵمانیا سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق وتی: ئەگەر بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بۆ سزادانی هاوڵاتیانی هەرێم بێت ئەوا دەرفەتی ڕێككەوتن نییە.

رۆژی شەممە19_2_2022 ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا لە میانەی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن وتی: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی زۆر زاڵمانەیە بەرامبەر هەرێمی كوردستان دەركراوە و نادەستورییە، ئەوەی كوردستان لە بواری نەوتدا كردوویەتی دەستورییە.

نێچیرڤان بارزانی وتیشی: ئەگەر بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بۆ گەیشتنە بە ئەنجامێكی باش ئەوە دەرفەت هەیە كە بتوانین بگەینە رێككەوتنێك لەوبارەیەوە كە لە قازانجی هەمووان بێت، بەڵام ئەگەر بڕیارەكە بۆ سزادانی هاوڵاتیانی هەرێم بێت ئەوا نەوەڵا دەرفەت نییە.

رۆژی سێشەممە 15_2_2022، دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بەبێ رەزامەندی بەغداد دانیشتنێكی ئەنجامدا و بڕیاریدا كە یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان پێچەوانەی دەستورە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا