عێراق بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای عێراق ئاماژە بەوەدەكات، هەوڵدەدەن لەگەڵ پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022ی عێراق ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە وڵاتدا بۆ 6 هەزار مێگاواتی دیكە بەرزبكاتەوە.

عادل كەریم راسپێدراو بۆ رایكردنی كاروبارەكانی وەزارەتی كارەبا رایگەیاندووە، بۆ بابەتی رێككەوتنی عێراق لەگەڵ ئوردن بۆ هێنانی وزەی كارەبا، بڕەپارەی پێویست بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە تەرخانكراوە و كۆمپانیاو رێرەوەی گواستنەوەی وزەكەش دیاریكراون و تەنها ئەوەماوە لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتودا جێگەی بكرێتەوە.

راشیگەیاندووە، بە پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022ی عێراق و جێبەجێكردنی پرۆژەكانی كارەبا لانی كەم بۆ وەرزی هاوینی ساڵی داهاتوو دەتوانن بڕی 4 بۆ 6 هەزار مێگاوات وزەی كارەبا بۆ عێراق زیاد بكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ دابینكردنی تەواوی پێداویستیەكانی وزەی كارەبا عێراق پێویستی بە 35 هەزار مێگاوات وزەی كارەبا هەیەو پلانی ئەوەش هەیە لەماوەی 5 ساڵی داهاتودا ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا بۆ 45 هەزار مێگاوات بەرزبكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا